ئەو کەسانە لە سەرژمێری تۆمار دەکرێن کە لە قۆناغی یەکەم و دووەم تۆمار نەکراون؟

شەیری بکە لە:
ئەو کەسانە لە سەرژمێری تۆمار دەکرێن کە لە قۆناغی یەکەم و دووەم تۆمار نەکراون؟

تۆمارکردنی ناوی خانەوادەیەک لەلایەن کارمەندێکی تۆمارکردنی سەرژمێری گشتی، وێنە: ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

ئەو کەسانەی لە قۆناغی یەکەم و دووەمی سەرژمێری خۆیان تۆمارنەکردووە، دەتوانن لە قۆناغی سێیەمی سەرژمێری دا خۆیان تۆمار بکەن.

 

وێنە گەورەکە: ئەمشەو قۆناغی یەکەم و دووەمی پرۆسەی سەرژمێری لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواو دەبێت، هاوکات دەیان خێزان کە لەم دوو قۆناغە تۆمار نەکراون، دەتوانن لە قۆناغی داهاتوودا خۆیان تۆمار بکەن.

 

لێدوانی فەرمی: سالم خدر حەجی، بەڕێوەبەری ئاماری شێخان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەو خێزانانەی بە هەر هۆکارێک تۆمار نەکراون، ئەوا لەسەر ئایپادەکانی سەرژمێری بە "مشغول" و "خالی" دانراون، لە قۆناغی سێیەم دا کە بژمێرەکان سەردانیان دەکەنەوە، دەتوانن زانیارییەکانی پەیوەیست بە قۆناغەکانی یەکەم، دووەم و سێیەمیش پڕ بکەنەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە قۆناغی سێیەمدا 77 پرسیار لە هەر خێزانێک دەکرێن و بەپێی ستانداردی جیهانی دانراون، پرسیارەکان باسی باری کەسی، خوێندن، تەندروستی، کارکردن و کەلوپەلەکانی ماڵەوە دەکات، ئەمەش بۆ تێگەیشتنە لە بارودۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ