بەگوێرەی سەرژمێری ژمارەی دانیشتووانی کەرکووک ملیۆنێک و 900 هەزار کەسە

شەیری بکە لە:
بەگوێرەی سەرژمێری ژمارەی دانیشتووانی کەرکووک ملیۆنێک و 900 هەزار کەسە

ئاڤا نیوز

 


ڕێبوار تەها مستەفا پارێزگاری کەرکووک ئاشكرايكرد، بەگوێرەی سەرژمێریی گشتی ژمارەی دانیشتوانی پارێزگاکە گەیشتووەتە نزیکەی ملیۆنێک و 900  هەزار کەس.

 

وێنە گەورەكە: لە ڕۆژانی 20 و 21/ 11/ 2024، قۆناغی دووەمی پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، هاووڵاتییانی کەرکووکیش بەلێشاو گەڕانەوە زێدی خۆیان، بە مەبەستی بەشداییکردن لە سەرژمێری گشتیی عێراق و تۆمارکردنی ناو و زانیارییەکانیان لەو پرۆسەیە.

 

لێدوانی فەرمی: ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سەرژمێری دانیشتووان بە هەموو پێوەرێک سەرکەوتوبوو و تیمەكانیان توانیویانە ڕێژەی تۆماركردن بگەیەننە 100%.

 

زانیاریی زیاتر: لەبارەی هەبوونی ڕێگرییەکان بۆ کردنی سەرژمێریی گشتی پارێزگاری کەرکووک ئاماژەی بەوەشکرد، “هەندێک لایەن هەوڵیاندا ڕێگری لە سەرژمێری بکەن،  بەڵام سەرکەوتوو بووین لە ئەنجامدانیدا، بەمەش نەخشەی گەشەپێدان و ئابووری و زیادکردنی بڕە بودجەی تەرخانکراو بۆ پارێزگاکە گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

 

لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەکی فەرمی لە فەرمانگەی تەندروستی کەرکووک ڕایگەیاند: نەخۆشخانەکانی کەرکووک لە ماوەی دوو ڕۆژی قەدەغەی هاتوچۆدا 97 حاڵەتی لەدایکبوونیان تۆمارکردووە، هاوکات حەوت حاڵەتی گیانلەدەستدانیش تۆمارکراوە .

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ