مەسرور بارزانی: لە ساتێکدا کۆدەبینەوە کە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەستیارە

شەیری بکە لە:
مەسرور بارزانی: لە ساتێکدا کۆدەبینەوە کە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەستیارە

سەرۆکوەزیران بارزانی لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە دهۆک

ئاڤا نیوز

 

بە ئامادەبوونی چەندین کەسایەتی گرنگی ناوچەکە کۆڕبەندەی مێپس دەستی پێکرد، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، لە ساتێکدا کۆدەبینەوە کە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەستیارە. بەهیوای دوو ڕۆژی پڕ گفتوگۆی بنیاتنەر و ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا. 

 

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ هەینی 22/ 11/ 2024، بە بەشداری سەرۆك بارزانی و زیاتر لە 120 سەرۆك و كەسایەتییەكانی جیهان و ناوچەكە و عێراق، پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 'مێپس-2024' لە شاری دهۆك بەڕێوە دەچێت، تەوەری سەرەكی كۆڕبەندەكەش؛ ناكۆكییەكانی ناوچەكە و ئالیەتی ڕێگریكردنە لە فراوانبوونی گرژییەكان بوو.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە چوارچێوەی بەڕێوەچوونی کۆڕبەندەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند: خۆشحاڵم ئەمساڵیش  مێپس لە دهۆک، کۆمان دەکاتەوە. "‏لە ساتێکدا کۆدەبینەوە کە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەستیارە. بەهیوای دوو ڕۆژی پڕ گفتوگۆی بنیاتنەر و ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا."

 

هەروەها لە میانی کۆڕبەندەکە سەرۆکوەزیران، گوتارێکی پێشکەشکرد و هیوای خواست ئەو بۆچوون و بڕیارانەی لەم كۆڕبەندە قسەیان لەسەردەكرێن، بخرێنە بەردەستی بڕیاربەدەستان لە هەرێمی کوردستان و لە عێراق و لە ناوچەکە، تاوەکو سوودی لێ وەربگرن.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ