ئەردۆغان: سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕۆڵی نێوەندگیر لەنێوان سووریا و تورکیا دەبینێت

شەیری بکە لە:
ڕەجب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا

ڕەجب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا

ئاڤا نیوز


ڕەجب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا خواستی ئەوەی هەیە کە پەیوەندییەکانیان  لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆککۆمار سووریا هاوشێوەی ڕابردوو بێت.

 

وێنە گەورەکە: سەرۆککۆماری تورکیا باسی لە نزیکبوونەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا و سوریا کرد  بۆ ئەمەش ڤلادمیر پووتینی سەرۆکی ڕووسیا بۆچوونی دەبێت  و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەمە نێوەندگیری دەکات، دەشڵێت "ئێمە لە هەموو شوێنێک باسی نێوەندگیری دەکەین، بۆچی لەگەڵ درواسێکانمان باسی نەکەین".

 

لێدوانی فەرمی: ئەردۆغان لە کاتی گەڕانەوەی لە ئەڵمانیا بۆ ڕۆژنامەوانان قسەی کرد و گوتی: ئێمە لەگەڵ سووریا دوژمن نەبووینە، لەگەڵ ئەسەد بە خێزانی کۆدەبووینەوە، ئەسەد بانگهێشتی تورکیا دەکەین بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانمان وەک ڕابردوو نزیک ببێتەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەینی ڕابردوو، ئەردۆغان بانگهێشتی پووتین و ئەسەدی بۆ تورکیا کرد، ئەو سەردانەشی بە "قۆناغێکی نوێی پەیوەندییەکان" ناوبرد.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ