ئەگەری هەیە ئەمشەو ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئێران ڕابگەیێنرێن

شەیری بکە لە:
ئەگەری هەیە ئەمشەو ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئێران ڕابگەیێنرێن

پرۆسەی دەنگدان لە ئێران. وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

 

محەممەد موخبیر، سەرپەرشتیاری سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران هیوادارە ئەمشەو ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ڕابگەیێنرێن.

 

لێدوانی فەرمی: موخبیر ڕایگەیاند، حکومەت بە بێ هیچ دەستتێوەردانێک سەرقاڵی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆمارە، هیوادارین تا کۆتایی ئەمشەو یا سبەینێ بەیانی ئەنجامەکان ڕابگەیێنرێن.

 

زانیاریی زیاتر: موخبیر پێیوایە، ڕێژەی بەشداریی لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکان، بە بەراورد بە خولی یەکەم، زیاترە. پێشتریش خامنەیی لە کاتی دەنگداندا هەمان قسەی کردبوو.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە خولی یەکەمی دەنگداندا ڕێژەی بەشداریی 39.9% بوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: