ئێران: دانوستان لەگەڵ ئەمریکا دەرفەتێکی ڕاستەقینەیە

شەیری بکە لە:
ئێران: دانوستان لەگەڵ ئەمریکا دەرفەتێکی ڕاستەقینەیە

ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران

ئاڤا نیوز

ئێران ڕایگەیاند، دانوستانەکانی لەگەڵ ئەمریکا کە بڕیارە ڕۆژی شەممە لە عومان بەڕێوە بچن، دەرفەتێکی ڕاستەقینەیە بۆ ئەمریکا.

لێدوانی فەرمی: ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، ڕایگەیاند "ئێمە بە نیازپاکی و هۆشیاریی تەواو بە دیپلۆماسی دەرفەتێکی ڕاستەقینە دەڕەخسێنین".

- دەبێت ئەمریکا قەدری ئەم دەرفەتە بزانێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە ڕۆژی شەممە، 14-4-2025، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە عومان کۆببنەوە و سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی گفتوگۆ بکەن.

ئەمەش بزانە: ئێران دەڵێت، ئەم دانوستانانە ناڕاستەوخۆن و ئەمریکاش ڕایگەیاندووە بەشێوەی ڕاستەخۆ بەڕێوەدەچن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ