ئێران: دانوستانی ڕاستەقینە و دادپەروەرانەمان لە ئەمریکا دەوێت

شەیری بکە لە:
ئێران: دانوستانی ڕاستەقینە و دادپەروەرانەمان لە ئەمریکا دەوێت

هەردوو ئاڵای ئێران و ئەمریکا

ئاڤا نیوز

هەوڵەکان بۆ دانوستانی ئەمریکا و ئێران بۆ ڕێککەوتن بەردەوامن، سبەی شەممە شاندی هەردوولا لە عومان کۆدەبنەوە، ئێران داواکارە دانوستانێکی ڕاستەقینە بکرێت.

وێنە گەورەکە: بڕیارە ڕۆژی شەممە ئێران و ئەمریکا بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران دانوستانەکانیان دەستپێبکات، ڕاوێژکارێکی ڕێبەری باڵای ئێرانیش دەڵێت، دانوستانی ڕاستەقینە و دادپەروەرانەیان لە ئەمریکا دەوێت.

لێدوانی فەرمی: عەلی شەمخانی ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای ئێران ڕایگەیاند، دوور لە نمایش و تەنیا قسەکردن لەبەردەم کامێراکان، تاران ڕێککەوتنێکی ڕاستەقینە و دادپەروەرانەی دەوێت.

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە دەسەڵاتی تەواوەوە بۆ دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا دەچێتە عومان و ئەگەر واشنتن نیازپاکی نیشان بدات، ئەوا گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو ئاسان دەبێت.

باکگراوند: مانگی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە نامەیەکدا بۆ عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران داوای کردبوو دانوستان بکرێت، بەڵام هۆشدارییشدا ئەگەر ئێران ڕەتیبکاتەوە، هەنگاوی سەربازی بەرامبەر ئەو وڵاتە دەگرنەبەر.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ