كەی سەرۆكی نوێی ئێران دەستبەكار دەبێت؟

شەیری بکە لە:
كەی سەرۆكی نوێی ئێران دەستبەكار دەبێت؟

دوو بەربژێرەکەی پۆستی سەرۆکایەتیی ئێران

ئاڤا نیوز

 

دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان و یەكلایبوونەوەی بەربژێرەكان، لە ڕێوەسمێكدا ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران مەرسوم بۆ دەستبەكاربوونی سەرۆک دەردەکات.

 

وێنە گەورەكە: دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆكۆماری ئێران، هەر بەربژێرێک بیباتەوە لە ڕێوڕەسمێكدا كە ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران تێیدا بەشدارە و گوتارێک پێشكەش دەكات، سەرۆكۆمار ڕادەسپێرێت بۆ ئەوەی وەک سەرۆكی وڵات سوێندی یاسایی بخوات.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە كاتی پێشكەشكردنی گوتارەكەیدا، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی سەرۆككۆماری ئێران و سەرۆكی پەڕلەمان ڕادەستپێرێت بەزووترین كات كابینەی نوێی حكومەت پێكبهێنێت.

 

ئەمەش بزانە: لە كاتی ڕێوڕەسمی سوێندخواردنەكەدا، لە سەرجەم وڵاتانی جیهانەوە میوانێكی زۆر ئامادە دەبن و سەرۆكی پێشووی وڵات و سەرۆكی پەرلەمان و چەندین كەسایەتیی دیكە بەشدار دەبن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ