ژمارەیەک کەس لە بۆنەیەکی ئایینی لە هیندستان گیان لەدەست دەدەن

شەیری بکە لە:
ژمارەیەک کەس لە بۆنەیەکی ئایینی لە هیندستان گیان لەدەست دەدەن

دیمەنێک لە کاتی ڕووداوەکە. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

لە بۆنەیەکی ئایینی لە هیندستان نزیکەی 116 کەس لەنێو قەرەباڵغی گردبوونەوەکەدا گیانیان لەدەستدا.

 

وێنە گەورەکە: لە بۆنەیەکی ئایینی زیاتر لە 50 هەزار کەس لە پلەیەکی گەرمی بەرزدا لە قەزای هاتراس کۆبوونەوە، بەهۆی قەرەباڵغییەوە شەڕ دروست دەبێت و 116 کەس کە زۆربەیان ژن و منداڵن گیان لەدەستدەدەن، دەسەڵاتداران ئەم ڕووداوە بە خراپترین ڕووداوی ساڵ دادەنێن.

 

لێدوانی فەرمی: ئاشیش کومار، کارگێڕی ناحیەی هاتراس لە ئۆتار پرادێش کە پڕ دانیشتووترین ویلایەتی هیندستانە، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: ڕووداوەکە بەهۆی قەرەباڵغی ڕوویداوە، کاتێک خەڵک هەوڵیان دەدا شوێنی کۆبوونەوەکە بەجێبهێڵن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو هێرشە لە گوندێکی سەر بە قەزای هاتراس ڕوویداوە کە نزیکەی 200 کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی نیودەلهی پایتەخت دوورە.

 

باکگراوند: لە ساڵی 2005دا زیاتر لە 340 کەس لە زیارەتێکی ساڵانەدا لە ویلایەتی ماهاراشترا لە ڕۆژئاوای هیندستان گیانیان لەدەستداوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان