ئەردۆغان دوو وەزیر لە پۆستەکانیان دوور دەخاتەوە

شەیری بکە لە:
ئەردۆغان دوو وەزیر لە پۆستەکانیان دوور دەخاتەوە

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

ڕۆژنامەی فەرمیی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا بڕیاری دەرکردنی فەخرەدین کۆجە، وەزیری تەندروستی و مێهمێت ئۆزهەسێکی، وەزیری ژینگە و شارسازی ڕاگەیاند.

 

وێنە گەورەکە: لادانی ئەو دوو وەزیرە بە بڕیاری سەرۆککۆماری تورکیا بووە و لە شوێنی ئەوان، مورات کوڕوم وەک وەزیری ژینگە و شارسازی، کەمال مەمیشئۆغلو وەک وەزیری تەندروستی دیاریکران، ئەمڕۆ پرۆسەی ڕادەستکردنی پۆستەکەیان بە فەرمی لە میدیاکان بڵاوکرایەوە.

 

زانیارییە بەدەستهاتووەکان: هەردوو وەزیرە نوێیەکە بۆ سوێندخواردن بانهگێشتی پەرلەمانی تورکیا دەکرێن، دوای سوێندخواردن دەتوانن لە باڵەخانەی سەرۆکایەتیی کۆمار وەک وەزیر بەشداری لە کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتدا بکەن.

 

هۆکارە زانراوەکان: ئەم بڕیارە وەک چاکسازییەک لە کابینەی حکومەت دەرکراوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان