وەزیرێک بەتۆمەتی "جادووی ڕەش" لە سەرۆکی ماڵدیڤ دەستگیر دەکرێت

شەیری بکە لە:
وەزیرێک بەتۆمەتی "جادووی ڕەش" لە سەرۆکی ماڵدیڤ دەستگیر دەکرێت

محەممەد مویزو، سەرۆکی ماڵدیڤ

ئاڤا نیوز


پۆلیسی ماڵدیڤ وەزیرێکی ئەو وڵاتەی بەتۆمەتی جادووکردن لە دژی محەممەد مویزو، سەرۆکی ئەو وڵاتە دەستگیر کردووە. 

چیرۆکی سەرەکی: پۆلیسی ماڵدیڤ فاتیمە شەمناز، وەزیری ژینگەی دەستگیر کردووە و بە بڕیاری دادگاش تا کۆتایی لێکۆڵینەوەکان لە بەندیخانە دەمێنێتەوە. ئەو تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی "جادووی ڕەش" لە دژی سەرۆکی ئەو وڵاتە.

زانیاریی زیاتر: پۆلیس هەروەها ئادەم ڕامیز، هاوسەری پێشووی فاتیمەی لەگەڵ دوو کەسی دیکە لە سەر هەمان دۆسیە دەستگیر کرووە. 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەگەر تۆمەتەکە لەسەر ئەو وەزیرە سا‌غ ببێتەوە، بە بەندکردن تا شەش مانگ سزا دەدرێت.

ئەمەش بزانە: کۆماری ماڵدیڤ وڵاتێکە لە کیشوەری ئاسیا، پایتەختەکەی شاری مالێیە و بەپێی یاسای وڵات ئایینی فەرمی بریتییە لە ئیسلامی سوننە مەزهەب، ژمارەی دانیشتووانی 517 هەزار و 887 کەسە و بە یەکێک لەو وڵاتانە دادەنرێت کەمترین  دانیشتووانی هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: