پەیامێک لە سەدرەوە بۆ پێشنوێژ و گوتارخوێنی مزگەوتەکان

شەیری بکە لە:
پەیامێک لە سەدرەوە بۆ پێشنوێژ و گوتارخوێنی مزگەوتەکان

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا  نیوز

 

ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە ڕایگەیاند کە "بەزەیی" بە نوێژخوێناندا دێتەوە لەو گەرما زۆرە، بۆیە پەیامێک ئاراستەی پێشنوێژ و گوتارخوێنی مزگەوتەکان دەکات.

 

وێنە گەورەکە: ماوەی دوو هەفتەیە پلەکانی گەرما لە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق گەیشتووتە سەروو 50 پلەی سیلیزی، سەرەڕای بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی دابەزیوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە ڕایگەیاند: بەزەییم بە نوێژخوێناندا دێتەوە لەو گەرما زۆرەدا، بۆیە لەسەر گوتاربێژانی هەینی پێویستە پابەندبن بە دووعایەکی سادە و ستایش و سوپاسگوزاری بۆ خودا.

 

زانیاریی زیاتر: موقتەدا سەدر ئەوەشی گوتوە، پێویست ناکات دوای نوێژی هەینی، نوێژی عەسر بە کۆمەڵ بکرێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ