نرخی كیلۆیەك مریشك لە لەفەیەكی مریشك هەرزانترە

شەیری بکە لە:

دیمەنی کێڵگەیەکی پەلەوەر

ئاڤا نیوز

نرخی مریشك بەڕێژەیەكی بەرچاو دابەزیوە، ئێستا نرخی كیلۆیەك مریشك لە لەفەیەكی مریشك هەرزانترە، كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانیش گلەییان هەیە.

وێنە گەورەکە: ئێستا نرخی یەك كیلۆ مریشك بە هەزار و 900 دینارە، بەمەش زیانێكی زۆر بە خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكان كەوتووە، چونكە بەگووتەی سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان، كیلۆیەك مریشك بەزیاتر لە دوو هەزار و 400 دینار لەسەر خاوەن پرۆژەكان دەكەوێت.

لێدوانی فەرمی: نازم عەبدوڵڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، هەرزانبوونی نرخی مریشك پەیوەندی بە خواست و خستنەڕووەوە هەیە، بەو پێیە پێداویستی بازاڕی هەرێمی كوردستان بۆ مریشك 147 هەزار تۆنە، كەچی ئاستی بەرهەمهێنان دەگاتە 400 هەزار تۆن.

- "لە بازگەكانی حكومەتی عێراق كێشەی زۆرمان بۆ دروست دەكرێت و ناهێڵن بەرهەمەكانمان ببەینە شارەكانی ناوەڕاست و باشوور، چەندینجاریش ئەو كێشەیەمان بە لایەنی پەیوەندیداری حكومەتی هەرێمی كوردستان گەیاندووە، كەچی هیچ ئەنجامێكی نەبووە.

- خەرجی پێداویستی پزیشكی و خۆراكی بۆ پرۆژە پەلەوەرییەكان ئێجگار زۆرە، جگە لەوەش لە فەرمانگەكان پارەیەكی زۆرمان پێ خەرج دەكەن، ئەگەر دۆخەكە بەمجۆرە بەردەوام بێت و چارەسەر نەكرێت، ئەوا زۆربەی خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكان مایەپووچ دەبن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: