وەزیری دەرەوی فەڕەنسا: پشتیوانیی خۆمان بۆ هەرێمی كوردستان دووپات دەكەینەوە

شەیری بکە لە:
وەزیری دەرەوی فەڕەنسا: پشتیوانیی خۆمان بۆ هەرێمی كوردستان دووپات دەكەینەوە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان - ژان نۆئێل بارۆت، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا

ئاڤا نیوز

لە پەراوێزی سەردانەكەی بۆ شاری هەولێر، ژان نۆئێل بارۆت، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە و لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا باسیان لە سەردانەكە و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و فەرەنسا كرد.

وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ ژان نۆئێل بارۆت، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان و لەگەڵ هەریەك لە سەرۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی كۆبووەوە.

لێدوانی فەرمی: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەكەدا ڕایگەیاند: گفتوگۆیەكی بەرهەمدارمان سەبارەت بە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق و گۆڕانكارییەكانی عێراق و ناوچەكە كرد، ئێمە دۆستایەتی مێژووی فەرەنسا لەگەڵ هەرێمی كوردستان بەرز هەڵدەسەنگێنین، جەخت لە پابەندبوونمان بە پەرەپێدانی پەیوەندییەكان و فراوانكردنی هاریكاری هاوبەش  لە هەموو بوارەكان دەكەینەوە، بەتایبەتی لە بەهێزكردنی ئاسایش و سەقامگیری و هاریكاری ئابووری و كلتووری  و بوارەكانی دیكەش.

- سوپاس و پێزانینی قوڵمان بۆ ئیمانوئێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا دووپات دەكەینەوە بۆ پشتگیریی بەردەوامیان لە عێراق و گەلی كوردستان، بەتایبەتی لە كاتە سەختەكاندا، چاومان لە بەردەوامیی هاوكاری و هەماهەنگیی نێوانمان هەیە، بۆ خزمەتكردنی ئاشتی و گەشەسەندن لە ناوچەكە.

لەلایەكی دیكەوە: ژان نۆئێل بارۆت ڕایگەیاند: ئەمە یەكەم سەردانی منە بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان، سوپاسی سەرۆك بارزانی و سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی دەكەم بۆ پێشوازییان ئەم سەردانە شاهێدی هاوڕێیەتی ئێمەیە، گەلی كوردستان و گەلی فەرەنسا، پەیوەندییەكی بەهێزیان هەیە و پشتیوانیی خۆمان بۆ هەرێمی كوردستان دووپات دەكەینەوە، هەماهەنگیی تەواومان لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: