هاووڵاتیانی ئەڵقۆش داوا لە ئاڤا دەکەن گرفتی دەرهێنانی کارتی نیشتمانییان بگەیێنێت

شەیری بکە لە:
هاووڵاتیانی ئەڵقۆش داوا لە ئاڤا دەکەن گرفتی دەرهێنانی کارتی نیشتمانییان بگەیێنێت

كارتی نیشتیمانیی- وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز

چەندین مانگە کێشەی دەرهێنانی کارتی نیشتمانی لە ئەڵقوش هەیە و تا ئێستا چارەسەرنەکراوە. لە کاتی بەدواداچوون بۆ ئەو کێشەیە، پەیامنێری ئاڤا لە ئەڵقوش دەستگیرکرا.

چیرۆکی سەرەکی:
هێشتا گرفتی دەرهێنانی کارتیی نیشتمانی لە سنووری قەزای تلکێفی سەر بە پارێزگای نەینەوا چارەسەرنەکراوە، لە ناحیەی ئەلقۆشیش، ڕۆژانە سەدان کەس تا ناوی بنوسێت بۆ دەرهێنانی کارتی نیشتیمانی دەبێت ڕۆژانە لە بەیانیەوە تا دەوام تەواو دەبێت لە نۆرەی ناونوسین بوەستێت، ئینجا مانگێک یان زیاتری پێ دەچێت تا  نۆرەی دەگات و مامەڵەکەی لێ وەردەگیرێت.

زانیاریی پەیامنێر: بۆ گەیاندنی ئەو گرفتە، هاووڵاتیانی ئەڵقوش پەیوەندییان بە ڕۆژهات لوقمان، پەیامنێری ئاڤا میدیا کردووە و پێیان ڕاگەیاندووە، مەگەر بەس بە ڕێگەی ئاڤا میدیاوە ئەو گرفتە چارەسەر بکرێت.

زانیاریی زیاتر: دوای ئەوەی ڕۆژهات لوقمان بەدەم داواکاری هاووڵاتیانی ئەڵقوش دەچێت و لە کاتی پەخشی ڕاستەوخۆی دوێنێی هەواڵەکانی ئاڤا بەهدینان لەلایەن هێزەئەمنییەکانی ئەو سنوورە دەستبەسەری دەکرێت و پێی دەلێن، گواستنەوەی گرفتەکانی خەڵک کاری تۆ نیە و لەکوێوە هاتووی بڕۆوە ئەوێ، ئەمە لە کاتێکدایە لەماوەی پێش نۆرەی خەڵکی بۆ دەرهێنانی کارتی نیشتمانی لە قەزای تڵکێف گەیشتبووە 50 هەزار کەس.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ناحیەی ئەڵقوش سەر بە قەزای تلکێف لە پارێزگای نەینەوا، دەکەوێتە ڕۆژئاوای باشووری کوردستان و لە چوارچێوەی بە ماددەی 140ـی دەستووری عێراقە.

 

 

شەیری بکە لە: