سەرۆکی ئاسایشی حه‌شدی شه‌عبی گه‌ڕایه‌وه‌ سەر کار

شەیری بکە لە:
سەرۆکی ئاسایشی حه‌شدی شه‌عبی گه‌ڕایه‌وه‌ سەر کار

لۆگۆی دەستەی حەشدی شەعبی

ئاڤا نیوز

 

دوای ته‌نیا دوو ڕۆژ له‌ بڕیاره‌كه‌ی پێشووی لەبارەی دوورخستنه‌وه‌ی حوسێن فالح، ناسراو به‌ ئه‌بو زه‌ینه‌ب لە پۆستی سەرۆکی ئاسایشی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌مڕۆ فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شد بڕیاره‌كه‌ی هەڵوەشاندەوە.

 

زانیاریی به‌ده‌ستهاتوو: له‌ژێر فشاری لایه‌نه‌ سیاسییه‌ شیعه‌كان، فه‌یاز له‌ بڕیاره‌كه‌ی پێشووی پاشگەزبووەتەوە.

 

ئەمەش بزانە: ئەبو زەینەب پێشتر ئەندامی گرووپی حیزبوڵڵای عێراق بوو، تۆمه‌تباره‌ به‌ به‌كارهێنانی چه‌ک لە دژی خۆپیشاندەرانی تشرینی ساڵی 2019.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ