لە بابل ڕێپێدراوێکی پۆلیس کچێک دەڕفێنێت

شەیری بکە لە:
لە بابل ڕێپێدراوێکی پۆلیس کچێک دەڕفێنێت

هەواڵی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

فەرماندەیی پۆلیسی کەرتی ڕەسافە لە بەغدا دەستگیرکردنی ئەو ڕێپێدراوی پۆلیسی ڕاگەیاند کە تۆمەتبارە بە ڕفاندنی کچێک لە پارێزگای بابل و دەستبەسەرکردنی ڕفێنراوەکە لە بەغدا.

 

وێنە گەورەکە: ڕپێدراوێکی پۆلیس "مفەوەز" لە پارێزگای بابل هەڵساوە بە ڕفاندنی کچێک و لە خانووێک لە  ناوچەیەکی بابل شاردوویەتییەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەفرەزەکانی فەرماندەیی پۆلیسی بەغدا کەرتی ڕەسافە توانیان ئەو تۆمەتبارە دەستگیر بکەن کە هەڵسابوو بە ڕفاندنی کچێک و شاردنەوەی لە شوێنێک.

 

زانیاریی زیاتر: تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و هاوکات ناونیشانی ئەو شوێنەشی بە پۆلیس داوە کە کچەکەی لێ دەستبەسەر کردووە؛ دواتر تیمێک پێکهێنرا و توانرا کچەکە ڕزگار بکرێت و تۆمەتبارەکەش ڕاگیرا بۆ ئەوەی ڕێکارە یاساییەکانی لە بەرامبەر بگیرێتە بەر.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ