ئیسرائیل كۆتایی بە شەڕی غەززە دەهێنێت

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل كۆتایی بە شەڕی غەززە دەهێنێت

چەند سەربازێکی ئیسرائیلی لە غەززە، وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز


بەرپرسانی ئیسرائیل دەڵێن، دوای كۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنی ڕەفەح، كۆتایی بە شەڕ لە غەززە دەهێنن و سوپا دەگەڕێتەوە.

وێنە گەورەكە: سەرەڕای فشارەكان ئیسرائیل بەشێوەیەکی ڕانەگەیێنراو لە زەوی و ئاسمان بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆن بۆ سەر ڕەفەح، دوای غەززەش بەنیازە شەڕ بۆ لوبنان بگوازێتەوە و هێرش بکاتە سەر حیزبوڵڵا.

لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵای ئیسرائیل بە ڕۆژنامەی هازاردی ئیسرائیلی  ڕاگەیاندووە، دوای ئۆپراسیۆنی ڕەفەح كۆتایی بەشەڕ دەهێنین لە غەززە.

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ئەگەر شەڕ لە غەززە كۆتایی پێبێت، وڵاتانی جیهان كۆنگرەیەكی تایبەت بە ئاوەدانكردنەوەی غەززە و گەڕانەوەی هاووڵاتیان بۆ شوێنی خۆیان دەبەستن و هاوكاری كەرتەكە دەكەن.

باکگراوند: لە شەڕی غەززە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 27 هەزار فەڵەستینی و زیاتر لە 660 سەربازی ئیسرائیل كوژراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: