چیرۆکێکی تراژیدی؛ یەکێک لە کۆچبەرەکانی بەلەمەکەی ئیتاڵیا لە کاتی منداڵبوون دەخنکێت
- جیهان
- 20 حوزەیران
وێنەی قوربانییەکان
ئاڤا نیوز
چیرۆکە تراژیدییەکانی قوربانییانی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەی ئیتاڵیا درێژەی هەیە، ئافرەتێکی کورد کە خەڵکی قەڵادزێیە لە کاتی منداڵبووندا دەخنکێت.
چیرۆکی سەرەکی: مانگی 11ـی ساڵی 2023 ئارام عەبدولڕەحمان کە پێشمەرگەیە و خوونچە مەلا نەبی هاوسەری، لەگەڵ هەردوو منداڵەکەیان مەنسا و مەیلی لە قەڵادزێوە بەرەو تورکیا کۆچ دەکەن، لەوێشەوە پێنج جار ڕێگەی هات و نەهات دەگرنە بەر، چوار جار بە هۆکاری دەستگیرکردنیان لەلایەن پۆلیسی کەناراوەکان و نالەباری کەشوهەوا نەیاتوانیوە کۆچ بکەن، بێئاگا لەوەی نەهامەتییەک لە جاری پێنجەمدا لە چاوەڕوانیاندایە کە شەپۆڵی بێ بەزەیی دەریا لەگەڵیان خۆی گڵیان دەدات و ونیان دەکات.
قووڵتر: ئارام بۆ ئەو کۆچەی زیاتر لە پێنج دەفتەر دۆلاری داوەتە قاچاغچییەکان، لەو پێناوەشدا خانووەکەی فرۆشتووە، ڕۆژی پێنجشەممە 06-06-2024 بۆ دوایینجار کەسوکارەکەی گوێیان لە دەنگی دەبێت و پێیان دەڵێت، "گەردەنم ئازاد بکەن، بەرەو کەناراوەکانی ئیتاڵیا بەڕێدەکەوین".
لێدوانی فەرمی: حەسەن مەلا نەبی، برای خوونچە مەلا نەبی بە ئاڤا نیوزی گوت، "خوشکەکەم بە سکپڕییەوە ئەو گەشتەی کردووە، چەند ساتێک پێش ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکە ژنەکان دەوریان داوە، منداڵی سێیەمی بەڕێگەوە بووە بۆ هاتنە سەر دونیا، بەڵام بەداخەوە بەسکپڕییەوە بێسەروشوێن بوو."
هۆکارە زانراوەکان: ئەو بەلەمە لە ناوچەی ڕێجۆ کلابریا لە باشووری ئیتاڵیا 17ـی ئەم مانگە ژێرئاو کەوت، توانای هەڵگرتنی 45 کۆچبەری هەیە، بەڵام 78 کەس سەرخراون، بەو هۆیەش پەستانی زۆری کەوتووەتە سەر و ژێرئاو کەوتووە.
چارەسەرەکان: سەرۆکوەزیران بارزانی وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ڕاسپاردووە، هەوڵ بۆ دۆزینەوەی بێسەروشوێنبووان، هەموو هاوکاری و کارئاسانییەک بۆ ڕزگاربووان و بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی قوربانییەکانیش پێشکەش بکەن.
باکگراوند: ڕۆژی 09-06-2024 بەلەمێک بە کۆمەڵێک کۆچبەر لە بۆدروومی تورکیا بەڕێ دەکەوێت و لە کەناراوەکانی بەشی باشووری ئیتاڵیا ژێرئاو دەکەوێت، بەلەمەکە 78 کۆچبەری هەرێمی کوردستان، ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئەفغانستانی هەڵگرتبوو.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا
- جیهان
- 44 خولەک لەمەوپێش
بولگاریا لێکۆڵینەوە لە ناردنی پەیجەرەکان بۆ حیزبوڵڵا دەکات
- ببینە و ببیستە
- 45 خولەک لەمەوپێش
بەرنامەی زەڕەبین؛ ماددەی هۆشبەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا نیوز لیستی هاوکاتکراوی مووچە لەنێوان هەولێر و بەغدا بڵاودەکاتەوە
17 خولەک لەمەوپێش
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
18 ئەیلوول
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
- جیهان
- 44 خولەک لەمەوپێش
بولگاریا لێکۆڵینەوە لە ناردنی پەیجەرەکان بۆ حیزبوڵڵا دەکات
- جیهان
- 18 ئەیلوول
ڕووسیا کەمپەینی هاریس بە ئامانج دەگرێت