گەڕی سێیەمی دانوستاندنەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە عومان بەڕێوەدەچن
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی ڕۆژی شەممە دووەم گەڕی دانوستاندنەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو، بڕیارە سێیەم گەڕی دانوستاندنەکان لەنێوان ئەو دوو وڵاتە لە عومان بکرێت.
وێنەگەورەکە: ڕۆژی شەممە 19-4-2025، گەڕێکی دیکەی دانوستاندنە ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بۆ ڕێککەوتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران بە نێوەندگیریی عومان لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو، هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە دانوستاندنەکان بونیادنەر و ئەرێنی بوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە 23-4-2025، شاندە تەکنیکییەکانی ئەمریکا و ئێران لە عومان کۆببنەوە و دواتر شاندە دیپلۆماسییەکان کە پێکدێن لە عەباس عێراقچی و ستیف ویتیکۆف، رۆژی شەممەی داهاتوو هەر لە هەمان وڵات دانوستاندن دەستپێبکەنەوە.
لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دوای دانوستاندنەکان ڕایگەیاند: "ئەم جارەش کۆبوونەوەیەکی باش بوو و دانوستاندنەکان بەرەو پێشەوە هەنگاو دەنێت. توانیمان بگەینە ئەنجامێکی باشتر لەبارەی هەندێک بنەما و ئامانج. هاوکات بڕیاردرا کە دانوستاندنەکان بەردەوام بن و بچنە قۆناخی داهاتوو''.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئیسرائیل، پێیانوایە ئێران لە هەموو کات نزیکترە لە دروستکردنی چەکی ئەتۆمی. بەڵام ئێران دەڵێت دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمییەکەیان نابن و تەنیا بۆ مەبەستی ئاشتی پەرەی پێدەدات.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 18 خولەک لەمەوپێش
داهاتی ناوخۆ و میزان موراجەعە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ترەمپەوە وەبەرهێنەرە چینییەکان ڕوودەکەنە ئەوروپا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێت و دەبرێتە دەرەوەی کوردستان
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلێنسکی ڕەخنە لە ئاگربەستەکەی پووتین دەگرێت
- جیهان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکراینا: پووتین ئاگربەستی ناوێت
- جیهان
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئێران: نزیکین لە ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا
- جیهان
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی ڕووسیا لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا ئاگربەستی ڕاگەیاند