نێچیرڤان بارزانی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی بەرزانی قالەی خەڵووز دەردەبڕێت

شەیری بکە لە:
نێچیرڤان بارزانی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی بەرزانی قالەی خەڵووز دەردەبڕێت

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەرزانی قالەی خەڵووز

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی بارزانی قالەی خەڵووز دەردەبڕێت و ڕایدەگەیێنێت، له‌ خواى مه‌زن داواكارم  ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

 

چیرۆکی سەرەکی:  دوێنێ شەو سەرەڕای هەبوونی نەخۆشیی شەکرە، بەرزانی قالەی خەڵووز لە تەمەنی 63 ساڵیدا لە شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا.

 

پەیامی فەرمی: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵیی خه‌مگینی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو به‌رزان قادر ناسراو به‌ (به‌رزانی قاله‌ی خه‌ڵووز) هونه‌رمه‌ندی ناوداری کوردستانم پێگه‌یشت؛ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيی قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌وادە و هاوڕێ و هاوكارانى خوالێخۆشبوو و هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستانی کوردستان ده‌که‌م.


زانیاریی زیاتر: نێچیرڤان بارزانی ئەوەشی گوتوە، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم، له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ