ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بڕیارێک تەمەنی خانەنشینی مووچەخۆران کەمدەکاتەوە و ماوەی خزمەتی کارکردنیش بۆ خانەنشینبوونی ئارەزوومەندانە 10 ساڵ زیاد دەکات. نزیکەی 25 هەزار کەس خانەنشین دەبن.
وێنە گەورەکە: ماوەی شەش مانگە بەپێی یاسای ژمارەی 9ی خانەنشینی عێراق بەشێکی زۆری خانەنشینانی مەدەنی و پلە تایبەت مووچەکانیان هاوتاکراوە و وەریدەگرن، بە بڕیارێکی نوێ لە هەرێمی کوردستان تەمەنی خانەنشینی لە 63 ساڵییەوە بۆ 60 کەمدەکرێتەوە.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی بەجێبەجێکردنی ئەم بڕیارە لەدایکبووانی ساڵی 1965 خانەنشین دەبن کە تەمەنیان دەبێتە 60 ساڵ و ئەوانەی بڕیارەکە دەیانگرێتەوە نزیکەی 25 هەزار مووچەخۆرن، زیاتر لە حەوت هەزاریان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی سلێمانین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی چوارشەممە، 15-1-2025، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، بە نووسراوی ژمارە 191 بڕیاری كەمكردنەوەی تەمەنی خانەنشینی لە 63 ساڵەوە بۆ 60 ساڵ دا، هاوكات ماوەی خزمەتی لە 15 ساڵەوە بەرز كردەوە بۆ 25 ساڵ بۆ كەسێک كە ئارەزوومەندانە داواكاری خانەنشینی پێشكەش بكات.
ئەمەش بزانە: ئەوانەی ڕەزامەندیی درێژكردنەوەی خزمەتی وەزیفییان لەلایەن سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بۆ کراوە لە خزمەت بەردەوام دەبن، تاوەكو تەواوبوونی ئەو ماوەیەی خزمەتی وەزیفییان بۆ درێژكراوەتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
یەکەکانی 70 و 80 یەکدەخرێن و دەکرێن بە فەرماندەیی دەڤەر
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کاروانی نەوتەکەی بەغدا گەیشتە هەرێمی کوردستان
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا زانیاریی لەبارەی مووچەی مانگی یەک ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئاگربەستی غەززە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا میدیا بەدواداچوون بۆ بەگرێبەستکردنی 500 کەس لە هەڵەبجە دەکات
13 کانوونی دووەم
لە کوردستان بانگدان بە دوو شێواز قەدەغە دەكرێت
12 کانوونی دووەم
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەبارەی نامەیەکی وەتسئەپ هۆشداریی دەدات
12 کانوونی دووەم
ئۆتۆمبێلەکەی بێڵ کلینتۆن لە مەزادێکی ئاشکرادا دەفرۆشرێت
9 کانوونی دووەم
فایلی خەڵک؛ بەدواداچوون بۆ گرفتی سەربازانی كورد و سۆناری ئۆتۆمبێل و نووسینگەكانی شۆفێری دەكات
7 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
یەکەکانی 70 و 80 یەکدەخرێن و دەکرێن بە فەرماندەیی دەڤەر
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا زانیاریی لەبارەی مووچەی مانگی یەک ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئاگربەستی غەززە دەکات
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیاری كەمكردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بەشێك لە فەرمانبەران ناگرێتەوە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
40 خێزانی سنووری پشدەر داوای دامەزراندنی سەنتەرێکی ئۆتیزم دەکەن