لە هەرێمی کوردستان 28 منداڵ لەگەڵ دایکیان خراونەتە چاکسازییەوە

شەیری بکە لە:

چاکسازی ژنان و منداڵانی هەولێر

ئاڤا نیوز

بەپێی یاسای چاودێریی چاکسازی، هەر ئافرەتێک کە دەستگیر دەکرێت، ئەگەر لە چاکسازییەکان منداڵی ببێت یان پێشتر منداڵی هەبێت تاوەکو تەمەنی سێ ساڵی لەگەڵ دایکیان لە چاکسازییەکان دەبن.

لێدوانی فەرمی: ئیحسان عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:

- لە چاکسازییەکان هەندێک ئافرەت هەیە حکومدراون و هەندێکیشیان ڕاگیراون، بە پێی یاسای چاودێری چاکسازی، منداڵ تاوەکو تەمەنی سێ ساڵی لەگەڵ دایکیان دەبن.

- سەرەڕای قەیرانەکان و ئاستەنگەکان، ڕەوشی چاکسازییەکانمان لەو پەری باشیدان.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە چاکسازی ژن و منداڵانی هەولێر 12 کچ و حەوت کوڕ لەگەڵ دایکیان دەمێننەوە، لە سلێمانی یەک کچ و دوو کوڕ، لە دهۆکیش چوار کچ و چوار کوڕ.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ