ئاڤا زانیاریی سەبارەت بە دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوق ئاشکرا دەکات

شەیری بکە لە:
ئاڤا زانیاریی سەبارەت بە دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوق ئاشکرا دەکات

کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان - فۆتۆ (محەممەد شوانی)

ئاڤا نیوز

پارەی کارمەندانی کۆمیسیۆن خراوەتە سەر هەژماری بانکی ئۆفیسەکانی کۆمیسیۆن لە هەرێمی کوردستان، ئێستا ڕێکارە کارگێڕییەکان بۆ گواستنەوەی پارەکە بۆ سەر بانکەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە.

 

چیرۆکی سەرەکی: چەند ڕۆژێکە پارەی 41 هەزار کارمەندی کۆمیسیۆن خراوەتە سەر هەژماری بانکی لقەکانی کۆمیسیۆن، بەهۆی کاروباری کارگێڕییەوە دوای زیاتر لە دوو مانگ لە پرۆسەی هەڵبژاردن هێشتا پارەکە خەرجنەکراوە.

 

لێدوانی فەرمی: خالد عەباس، بەڕێوەبەری ئۆفیسی  کۆمیسیۆنی دهۆک بۆ ئاڤا گوتی، "ئۆفیسەکانی کۆمیسیۆن لە هەرێمی کوردستان سەرقاڵی تەواوکردنی ڕێکارەکانن لەوانە دروستکردنی چەکی بانکی و گواستنەوەی پارەکە بۆ بانکەکانی هەرێمی کوردستان، پرۆسەکە نزیکەی مانگێک دەخایەنێت."

 

زانیاریی زیاتر: كۆمیسیۆن 150 هەزار دینار بۆ ئەو کارمەندانە خەرج دەکات کە کارمەندی حکومەتن، 250 هەزار دینار بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان، کارمەندە یەدەگەکانیش لەنێوان 50 بۆ 100 هەزار دینار وەردەگرن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ