لێکۆڵەرێکی فەڵەستینیی بۆ ئاڤا: ئاگربەستەکەی نێوان حەماس و ئیسرائیل لەرزۆک و لاوازە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 کانوونی دووەم
ئاڤا نیوز
هەرچەندە ئاگربەستەکەی نێوان ئیسرائیل و حەماس کە بڕیارە 19ی ئەم مانگە بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، وەک ئومێدێک بۆ ملیۆنان کەس سەیر دەکرێت، بەڵام بەشێک لە لێکۆڵەران باوەڕیان وایە ئاگربەستەکە بنەماکەی لەرزۆکە و گریمانەی سەرکەوتنی لاوازە.
وێنە گەورەکە: ساڵێک و سێ مانگە شەڕ لە غەززە هەڵگیرساوە، بە نێوەندگیری ئەمریکا و میسر و قەتەر و دوای چەندین مانگ گفتوگۆ، شەوی ڕابردوو حەماس و ئیسرائیل بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست گەیشتنە ڕێککەوتن، ئاگربەستەکە سێ قۆناغ لەخۆدەگرێت و هەر قۆناغێکیش 42 ڕۆژ دەخایەنێت.
لێدوانی فەرمی: زەید ئەیوبی، لێکۆڵەری سیاسی لە قودسەوە میوانی گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 12:00ی ئاڤا میدیا بوو و ئاماژەی بەوەکرد:
- ئیسرائیل پڕۆژەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ و حەماسیش خەونی مانەوەی دەسەڵاتەکەی لە غەززە هەیە، ئاگربەستەکەش لەرزۆکە چونکە پاساوی ئیسرائیل بۆ فراوانخوازییەکانی ناهێڵێت ئەوەش شتێکە سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە نایەوێت.
- تەنیا فشارەکانی ئیدارەی داهاتووی ترەمپ هۆکاری ڕاگەیاندنی ئاگربەستەکەیە، بەڵام بۆ قۆناغی دووەم ڕوون نییە ئیسرائیل و حەماس چ دەکەن، قۆناغی یەکەمی ئاگربەستەکە دەرفەت بە هەشت هەزار و 400 ئەندامی حەماس دەدات لە غەززە بچنە دەرەوە ئەوانیش بریتین لە ڕۆژانە دەرچوونی 50 چەکداری بریندار لەگەڵ سێ ئەندامی خێزانەکەی، ئەوەش مانای وایە ئەو گرووپە لە غەززە بوونی نامێنێت.
- ئاگربەستەکە جێبەجێ ناکرێت و جەنگ لە ناوچەکەدا بەردەوام دەبێت، هۆکارەکەشی خواستی ئیسرائیلە بۆ مانەوەی سوپاکەی لە غەززە بۆ پاراستنی کۆمەڵگاکانی نیشتەجێبوون، فراوانخوازی لە نیلەوە بۆ فوڕات و دروستکردنی کەناڵێکی ئاوی کە بە باکووری غەززەدا تێدەپەڕێت و وەک جێگرەوەی کەناڵی سوێسی میسر .
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 39 خولەک لەمەوپێش
زیاتر لە 7 هەزار حەبی دیکەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
- عێراق
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا کۆمەڵێک گەندەڵیی گەورەی یەکێتی تۆپی پێی عێراق ئاشکرا دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا تەرمی 909 سەرباز بۆ ئۆکراینا دەگەڕێنێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا ژمارەی سەربازەکانی لە سووریا کەم دەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ئەمریکادا بۆ سەر یەمەن 38 کەس کوژران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاژانسی وزەی ئەتۆمی دەیەوێت لە دانوستانە ئەتۆمییەکاندا ڕۆڵی هەبێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی شاندی دەم پارتی و وەزیری دادی تورکیا دوادەخرێت