ئاڤا میدیا بەدواداچوون بۆ بەگرێبەستکردنی 500 کەس لە هەڵەبجە دەکات

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ دامەزراندن گرێبەستەکانی پارێزگای هەڵەبجە لە تەواوبووندایە، بەرپرسێکی ئەنجوومەنی ڕاژە لەوبارەیەوە دەڵێت "نووسراومان بۆ سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران کردووە".

 

بابەتی سەرەکی: ساڵی 2024، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کرد، بڕیاری دامەزراندنی 500 کەسی بە گرێبەست دا، بەڵام تاوەکو ئێستا بڕیارەکە نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵا لە ئەنجوومەنی ڕاژە، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:

 

- هەموو ڕێکارە یاساییەکانی ئەو 500 گرێبەستە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و بە کێبڕکێ تەواو کراوە، ئەوانەی بە پۆینتێک لە پێشتربووبن پلەیان پێدراوە.

 

- زیاتر لە مانگێکە نووسراو بۆ سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە، چاوەڕوان دەکرێت لەوێ بڕیاری کۆتایی لەوبارەوە بدرێت.

 

لە لایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، بە ئاڤا میدیا ڕاگەیاند: بە نووسراوی ژمارە 23 نهێنی لە 28-11-2024 بابەتی گرێبەستەکانی پارێزگای هەڵەبجە ئاراستەی ئێمە کراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ