هاتوچۆی هەولێر: دەستبەسەر ئەو ماتۆرانە دەگرین کە خەڵک بێزار دەکەن

شەیری بکە لە:
هاتوچۆی هەولێر: دەستبەسەر ئەو ماتۆرانە دەگرین کە خەڵک بێزار دەکەن

ژمارەیەک ماتۆر. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئەو ماتۆڕسکیلانەی دەستپێکردووە، کە ڕۆژانە خەڵک بێزار دەکەن.

 

لێدوانی فەرمی: عەقید هێمن ئەمین، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر ئاڤا نیوزی گوت: ئەو ماتۆڕسکیلانەی دەبنە هۆکاری بێزارکردنی خەڵک و مەترسیی هاتوچۆیان و سکاڵایان لەسەرە دەستیان بەسەردا دەگیرێت.

 

لە لایەکی دیکەوە: گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆ دەڵیت: "هەر ماتۆڕسکیلێک ڕەقەمی نەبێ و لە دەروازە سنوورییەکان داخل نەبووبێت، دەستی بەسەردا دەگیرێت، بەڵام دەتوانن بێن و ماتۆڕەکانیان ڕەقەمی بکەن".

شەیری بکە لە: