هۆشداری لە شوشتنی قژ لە ئارایشتگەکان دەدرێت

شەیری بکە لە:
هۆشداری لە شوشتنی قژ لە ئارایشتگەکان دەدرێت

شووشتنی قژی ئافرەتێک لە ئارایشگا

ئاڤا نیوز

 

شارەزایانی تەندروستی هۆشداری لە مەترسییەکانی شوشتنی قژ لە ئارایشتگەکان دەدەن و بە مەترسی دەزانن بۆ سەر ژیانی ئەو کەسانە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ئارون نایک، پزیشکی ڕاوێژکاری نەشتەرگەری دەمار هۆشداریی لە مەترسی شۆردنی قژ لە ئارایشتگەکان دەدات و جەخت لەوە دەکاتەوە کە مەترسییەکانی چەمانەوەی مل بۆ دواوە، دەبێتە هۆی جەڵتەی مێشک.

 

لێدوانی فەرمی: ئارون نایک ڕایگەیاند: چەمانەوەی مل بۆ دواوە دەبێتە هۆی پاڵەپەستۆ و زیاندگەیاندن بە خوێنبەرەکانی ناو مل و  گەیاندنی خوێن بۆ مێشک کەم دەکاتەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: ئەم پزیشکە ئاماژەی بەوەدا، لە هەندێک حاڵەت کە پاڵەپەستۆ لەسەر مل کەمترە، دەبێتە هۆی هەستکردن بە سەرگێژخواردن و کەم بینین و بێهێزی لە قسەکردن. 

 


ئەمەش بزانە: ئەو کەسانەی کە نەخۆشی  پەستانی بەرزی  خوێن، شەکرەیان هەیە، یان بەدەست کێشەی ملەوە دەناڵێنن، زیاتر مەترسییان لەسەرە.

 

نیشانەکانی جەڵتەی مێشک:

سەختی قسەکردن و تێگەیشتنی کەمتر لە قسە.

سڕبوون، لاوازی، یان ئیفلیجی دەم و قۆڵ، یان قاچ.

تێکچوونی بینین لە چاوێک یان هەردوو چاودا.

ژانەسەر.

سەختی ڕۆیشتن.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ