ئاڤا نیوز
ئاڤا میدیا لە کۆمەڵێک شوێنی دیکە، لەبارەی ئەو زەوییانەی بە فەرمانبەران دەدرێن بەدواداچوون بۆ وەڵامی سێ پرسیاری گرنگ دەکات.
وێنە گەورەکە: لەسەر داواکاری فەرمانبەران، ئاڤا میدیا لە کۆمەڵێک قەزا و شوێن ( ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و دەوروبەری، لەگەڵ قەزاکانی کۆیە، شەقڵاوە، خەبات و بەردەڕەش) بەدواداچوونی بۆ ئەم سێ پرسیارە کرد؛ ئەو زەوییانەی دابەش دەکرێن دەکەونە کوێ؟ ئێستا نرخیان چەندە؟ لە داهاتوودا دوای دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆیان پێشبینی دەکرێت نرخیان بگاتە چەند؟
زانیاریی زیاتر: لەو شوێنانە تەنیا زەوییەکان لەلایەن حکومەتەوە پێشنیاز یان دەستنیشان کراون، هیچ پارچە زەوییەک دابەش نەکراوە و لە داهاتوودا دابەش دەکرێن.
ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین
لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین واتە لە (ڕانیە، چوارقوڕنە، حاجیاوا و قەڵادزێ) 24 هەزار و 500 پارچە زەوی دابەش دەکرێن، بەگشتی نرخی پارچە زەوییەکی 200 مەتری لەو ناوچانە ئێستا چوار بۆ حەوت هەزار دۆلار دەکات، پێشبینیش دەکرێت دوای دابەشکردن و گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆیان لەنێوان هەشت بۆ 15 هەزار دۆلار دەکات.
ڕانیە
لە ڕانیە نۆ هەزار و 500 پارچە زەوی دابەش دەکرێن و دەکەونە بەشی ڕۆژهەڵات و باشووری شارەکە، نرخی ئێستایان حەوت بۆ 10 هەزار دۆلارە، لە داهاتوودا پێشبینی دەکرێت نرخیان بگاتە 15 بۆ 17 هەزار دۆلار، واتە 150 بۆ 170 وەرەقە.
قەڵادزێ
لە قەڵادزێ 5 هەزار و 500 پارچە زەوی دابەش دەکرێن و دەکەونە باكووری ڕۆژئاوای قەزاکە، واتە پشت زانكۆ و غاباتی قەڵادزێ بە ئاراستەی گوندی سرێجێ، ئێستا پارچە پارچە زەوییەکی 200 مەتری لەو ناوچەیە پێنج بۆ حەوت هەزار دۆلار دەکات، نرخی خەمڵێنراوی بۆ دوای دابەشکردن و گەیاندنی خزمەتگوزاری پێیان 10 بۆ 15 هەزار دۆلارە.
حاجیاوە
لە حاجیاوە کە دوو ساڵە بڕیاری بەقەزابوونی بۆ دەرچووە بەڵام تاوەکو ئێستا قایمقامی بۆ دەستنیشان نەکراوە، دوو هەزار و 500 پارچە زەوی دابەش دەکرێن و دەکەونە باکوور و باکووری ڕۆژئاوا، نرخی ئێستای پارچەیەک زەوی لە نێوان چوار بۆ پێنج هەزار دۆلارە، پێشبینی دەکرێت لە داهاتوودا نرخیان بگاتە حەوت بۆ 10 هەزار دۆلار.
چوارقوڕنە
لە چوارقوڕنە دوو هەزار و 500 پارچە زەوی دابەش دەکرێن و لەڕووی جوگرافییەوە دەکەونە باشوور و ڕۆژئاوا، نرخی پارچەیەک لەو زەوییانەی بڕیارە دابەش بکرێن ئێستا پێنج بۆ حەوت هەزار دۆلارە، نرخی پێشبینیکراو بۆ داهاتوو 10 بۆ 12 هەزار دۆلارە.
کۆیە
لە قەزای کۆیەی سنووری هەولێر پێنج هەزار هەزار پارچە زەوی دابەش دەکرێن و دەکەونە
ناوچەی شیلە لە نێوان قەڵای دیموکرات و دووسایدی تەواونەکراوی مام جەلا. نرخی ئێستای پارچەیەک زەوی لەو شوێنە چوار بۆ پێنج هەزار دۆلار دەکات، نرخی پێشبینیکراویش حەوت بۆ 10 هەزار دۆلارە.
شەقڵاوە
لە قەزای شەقڵاوە لە سنووری هەولێر هەزار و 500 پارچە زەوی دابەش دەکرێن و دەکەونە میراوە و کاوانیان،
نرخی ئێستای پارچەک زەوی لەو شوێنە دە بۆ 12 هەزار دۆلار دەکات، نرخی پێشبینیکراویش 20 بۆ 25 هەزار دۆلارە.
بەردەڕەش
لە قەزای بەردەڕەش کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای دھۆک، پێنج هەزار پارچە زەوی دابەش دەکرێن و دەکەونە سەنتەری قەزاکە، نرخی پارچەیەک زەوی لەو شوێنە دە بۆ 15هەزار دۆلار دەکات، نرخی پێشبینیکراویش 25 هەزار بۆ 30 هەزار دۆلارە.
خەبات
لە قەزای خەبات نزیک گوندی چاڵووک، پێنج هەزار پارچە زەوی دابەش دەکرێن، نرخی پارچەیەک زەوی لەو شوێنە دوو هەزار بۆ دوو هەزار و 500 دۆلار دەکات، نرخی پێشبینیکراویش نۆ هەزار بۆ 11 هەزار دۆلارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لە شوشتنی قژ لە ئارایشتگەکان دەدرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ دانانێت بە بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی
- کولتوور
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تابلۆیەک بە 121 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکان درێژکرایەوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی سەرژمێری زیندانەکانیشی گرتەوە