وەزارەتی كارەبا: لە ڕۆژانی پشووی سەرژمێری 22 كاتژمێر كارەبا دراوە

شەیری بکە لە:
وەزارەتی كارەبا: لە ڕۆژانی پشووی سەرژمێری 22 كاتژمێر كارەبا دراوە

وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، لە دوو ڕۆژی پرۆسەی سەرژمێریدا 22 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاوبەشان دراوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: پلانی دابەشكردنی كارەبا لە هەردوو ڕۆژی سەرژمێری لەڕێگەی بەرێوەبەرایەتیی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستان و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی كۆنترۆڵی شارەكان جێبەجێ كراوە، لەو ماوەیەدا ڕۆژانە 22 كاتژمێر كارەبا بە هاوبەشان دراوە.

 


لەلایەكی دیكەوە: بەپێی ڕاگەیێنراوی بەڕێوەبەرایەتیی كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستان لەو دوو ڕۆژەدا زیاتر لە حەوت هەزار فەرمانبەری ئێشكگری كارەبا بۆ چارەسەركردنی هەر گرفتێكی تەكنیكی لە تۆڕ و وێستگەكان و كارەبای هاوبەشانی ماڵان لەسەر هێڵ بوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: