کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، یازیزانی هەڵبژاردەی پۆرتوگال
ئاڤا نیوز
ئەمشەو دوو یاریی لە یۆرۆی 2024 بەڕێوەدەچێت، گۆڵکاری مێژوویی پاڵەوانێتییەکەش بەنیازە یەکەم ژووانی لەگەڵ گۆڵ لەسەر یاریگەی لایپزیگ ببەستێت.
وێنە گەورەکە: 17 ـەمین وەشانی یۆرۆ بەبەشداری 24 هەڵبژاردە لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، ئەمشەو بەبەڕێوەچوونی دوو یاریی کۆمەڵەی شەشەم کۆتایی بە گەڕی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکان دێت.
شێوازی جێوازی جێبەجێکردن: کاتژمێر حەوتی ئێوارە لەسەر یاریگەی سیگناڵ ئیدۆنا پارک، هەردوو هەڵبژاردەی تورکیا و جۆرجیا بەیەک دەگەن، کە یەکەم بەیەکگەیشتنی نێوانیانە لە پاڵەوانێتییەکە، پێشووتر لە دوو بۆنەی فەرمیدا ڕووبەڕوو بوونەوە تورکیا یارییەکی بردووەتەوە و لە یارییەکی دیکەشدا یەکسانبوون.
لەلایەکی دیکەوە: کاتژمێر 10ـی شەو لەسەر یاریگەی لایپزیگ، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و هاوەڵانی، یەکەم تاقیکردنەوەی شەشەمین پاڵەوانێتی پاشا و گۆڵكاری مێژوویی یۆرۆ بەرامبەر بە چیک دەکەن.
زانیاریی زیاتر: پۆرتوگال و چیک 5 جار ڕووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە، ڕۆناڵدۆ لە چوار یاریی بەشداری کردووە دوو گۆڵ و دوو ئاسیستی هەیە. ئامارەکانی مێژوو ڕوو لە پۆرتوگێزە و چوار بردنەوەی بەرامبەر بە چیک تۆمارکردووە و یەک یاریش لە بەرژەوەندی چیکییەکان تەواو بووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا سپۆڕت سەرجەم یارییەکانی ئەم پاڵەوانێتییە ڕووماڵ دەکات. ئەمشەو کاتژمێر 9:30 ئاسام جەباری ستۆدیۆی تایبەت بە شیکردنەوەی یارییەکانی دەبێت و کاتژمێر 12 چێنەر عەبدولقادر لە ئەڵمانیاوە ڕاستەوخۆ شیکردنەوەی یارییەکان دەکات.
زانیاریی تایبەت: چێنەر عەبدولقادر، بەڕێوەبەری ئاڤا سپۆرت بۆ ڕووماڵی پاڵەوانێتییەکە لە ئەڵمانیایە و گوتی، "بەهۆی نالەباری کەشوهەوا، ئەمشەو کەمترین هاندەر لە سەرجەم شارەکانی ئەڵمانیا لەبەردەم شاشەکاندا سەیری یارییەکان دەکەن، خۆشم لە نێو ئەو هاندەرانە بینەری یاریی پۆرتوگال و چیک دەبم".
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج بەربژێری دیکە لەلایەن کۆمیسیۆن دووردەخرێنەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی دەستەی میدیا و پەیوەندییەکانی خستە ژێر دەسەڵاتی پەرلەمان
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بایۆمەتریی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەكات
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگۆی هاوردەكردنی تەماتە بەنهێنی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەتدەكرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
پەیجەر چییە و بۆچی چەكدارانی حیزبوڵڵا بەكاریدەهێنن؟
17 ئەیلوول
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆڵەندا بەفەرمی داوای دەرچوون لە یاساکانی کۆچ و پەنابەری یەکێتیی ئەوروپا دەکات
- جیهان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا کەمپەینی هاریس بە ئامانج دەگرێت