دەیان هەزار ئیسرائیلی لە دژی حکومەتی ئەو وڵاتە خۆپیشاندانیان کرد

شەیری بکە لە:
دەیان هەزار ئیسرائیلی لە دژی حکومەتی ئەو وڵاتە خۆپیشاندانیان کرد

وێنەی خۆپیشاندانەکە - AFP

ئاڤا نیوز


لە تێلەڤیڤی پایتەختی ئیسرائیل، بە بەشداریی هەزاران کەس خۆپیشاندانێکی فراوان لە دژی حکومەتەکەی بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بەڕێوەچوو.


وێنە گەورەکە: خۆپیشاندەران ڕەخنەیان لە سیاسەتەکانی نەتانیاهۆ لە جەنگی غەززە گرت و شکستی هەوڵەکانی دانوستانیان بۆ ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان سەرکۆنە کرد.


زانیاریی زیاتر: خۆپیشاندەران ئاراستەی خۆپیشاندانەکانیان بەرەو بەردەم پەرلەمان و شوێنی مانەوەی نەتانیاهۆ گۆڕی و داوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەیان کرد. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: زیاتر لە هەشت مانگە هێرشی سەر کەرتی غەززە دەستی پێکردووە و هێشتا نەتوانراوە تەواوی بارمتەکان ئازاد بکرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ