لە هیندستان پێکدادان لەنێوان دوو شەمەندەفەردا ڕووی دا

شەیری بکە لە:
پێکدادانی دوو شەمەندەفەر لە هیندستان - AFP

پێکدادانی دوو شەمەندەفەر لە هیندستان - AFP

ئاڤا نیوز

 

بەهۆی ڕووداوی پێکدادانی دوو شەمەندەفەر لە ویلایەتی بەنگالی ڕۆژئاوای هیندستان، هەشت کەس گیانیان لەدەست دا و نزیکەی 25 کەسی دیکەش برینداربوون.

 

چیرۆکی سەرەکی: لە ڕووداوێکدا لە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە17-06-202، لە ناوچەی نیو جەلپایگوری، لەکاتێکدا شەمەندەفەرێکی نەفەرهەڵگر وەستابوو شەمەندەفەرێکی بارهەڵگر خۆی پێدا کێشا، بەهۆیەوە هەشت کەس گیانیان لە دەست دا و نزیکەی 25 کەسیش برینداربوون.

 

لێدوانی فەرمی: سابیاساچی دی بەرپرسی هێڵی ئاسنین لە لێدوانێکدا گوتی: ئەمبوولانس و تیمەکانی فریاکەوتن ڕەوانەی شوێنەکە کراون بۆ ڕزگاکردنی خەڵک، هەوڵدەدەین بە زووترین کات ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنەکە تەواو بکەین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان