ئەمریکا حەوت ڕاداری حووسیەکان دەکاتە ئامانج

شەیری بکە لە:
کەشتییەکی بازرگانی لەنێو دەریای سوور - وێنە:AFP

کەشتییەکی بازرگانی لەنێو دەریای سوور - وێنە:AFP

ئاڤا نیوز

 

سوپای ئەمریکا دەڵێت، حەوت ڕاداریان لە یەمەن لەناوبردوون کە یارمەتیدەر بوون بۆ ئەوەی حووسییەکان کەشتییە بازرگانییەکان بکەنە ئامانج.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە خاکی ژێر دەسەڵاتی حووسییەکان، دوو بەلەم و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی حووسییەکانیان لەناوبردوون. 

 

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی، حیزبوڵڵای لوبنان، حووسییەکانی یەمەن و لایەنە شیعەکانی عێراق، هاوپەیمانانی ئێران لە ململانێی دژ بە ئیسرائیل کۆدەکاتەوە.

 

باکگراوند: حووسییەکانی یەمەن گرووپێکی چەکداری نزیک لە ئێرانن، لە ساڵی 2014ـەوە بەشێکی گەورەی یەمەن لە ژێر دەسەڵاتی ئەواندایە، بەگوتەی خۆیان سەنگەریان لە ئیسرائیل و پشتیوانانی گرتووە وەک هاوخەمییەک بۆ خەڵكی غەززە.

شەیری بکە لە: