ئاڤا نیوز
بڕیارە لەمەودوا خشتەی دابەشکردنی مووچە لە هەرێمی کوردستان و عێراق هاوکات بکرێت، واتە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و عێراق پێکەوە مووچە وەردەگرن.
وێنە گەورەکە: بەپێی خشتەی جێگیری وەزارەتی دارایی عێراق، لە 13ی هەموو مانگێک دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و تاوەکو سەری مانگ سەرجەم فەرمانبەران مووچە وەردەگرن، مووچەی خانەنشینانیش بە مەدەنی و سەربازییەوە دەکەوێتە یەک و دووی مانگی دواتر.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، سیستمی دارایی و ژمێریاریی نێوان هەردوو حکومەت و وادەی دابەشکردنی مووچە لەنێوان هەولێر و بەغدا یەکدەخرێت، بەمپێیە لەمەودوا مووچەخۆران لە یەک کاتدا مووچە وەردەگرن.
خاڵی ئەرێنی: سەرچاوەکەی ئاڤا دڵنیایی دا کە پارەی تەواوی دابینکردنی مووچە لەبەردەستە. ڕەتیشی کردەوە تەیف سامی، وەزیری دارایی هیچ لێدوانێکی دابێت و گوتبێتی پارەی پێویست بۆ مووچە نییە.
لەلایەکی دیکەوە: د.عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون کە ئەندامی شاندی هەرێمی کوردستانە بۆ بەغدا، بە ئاڤا نیوزی گوت: لە کۆبوونەوەکانی هەفتەی داهاتوو گفتوگۆ بۆ یەکلاکردنەوەی هاوتاکردنی خشتەی مووچە دەکرێت.
بابەتی ستراتیژی: مووچەی مانگی نۆ و مانگەکانی دواتر تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ، واتە تاوەکو مانگی 12 بێ کێشە دەنێردرێت، ئەوەی دەمێنێتەوە مووچەی مانگی هەشتە، هەندێ گرفتی هەیە و هەفتەی داهاتوو گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لیستی نوێی مووچە ئامادەکراوە و یەکشەممەی داهاتوو 22-09-2024، شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراقی دەکەن. وەک د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران پێشتر قسەی بۆ ئاڤا نیوز کردبوو، بڕیارە هەفتەی داهاتوو مووچەیەک بنێردرێت و دوو هەفتە دواتریش مووچەیەکی تر.
خاڵی نەرێنی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت، وێڕای ئەوەی خشتەی وەزارەتی دارایی عێراق جێگیرە و 13ی هەموو مانگێک دەستپێدەکات، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ کە 19ی مانگە، بەهۆی نەبوونی پارەی نەختینە دەست بە دابەشکردنی مووچە نەکراوە و هیچ یەکێک لە وەزارەتەکان مووچەیان وەرنەگرتووە.
لیستی جێگیری وەزارەتی دارایی عێراق بەمشێوەی خوارەوەیە، لەناو کەوانە ئەگەر ناوی وەزارەت و دامودەزگاکان لە هەرێمی کوردستان جیاواز بێت لە هی عێراق ئاماژەی پێکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
مەحموود مەشهەدانی بەشداریی كۆڕبەندی "مێپس2024" لە دهۆک دەكات
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
ناوەڕۆكی 70 پرسیارەكەی سەرژمێری داواكاریی وەزارەتەكانە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاڤاوە شوێن و نرخی ئەو زەوییانەی بەسەر فەرمانبەران دابەشدەکرێن بزانە
- بزنس
- 19 تشرینی دووەم
كام جۆری فەرمانبەرانی گرێبەست دەكرێن بە هەمیشەیی؟
- بزنس
- 19 تشرینی دووەم
لیستی مووچەی مانگی 11 ئامادە دەکرێت