زیانی گیانی تەقینەوەکانی ئەمڕۆی لوبنان بۆ نزیکەی 500 کوژرا و بریندار بەرزدەبێتەوە

شەیری بکە لە:
زیانی گیانی تەقینەوەکانی ئەمڕۆی لوبنان بۆ نزیکەی 500 کوژرا و بریندار بەرزدەبێتەوە

لوبنان - میدیا عەرەبییەکان

ئاڤا نیوز 

 

ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەی ئەمڕۆی ئامێرە بێتەلەکانی چەند ناوچەیەکی جیاجیای لوبنان بۆ 14 کوژراو و زیاتر لە 450 بریندار بەرزبووەتەوە.

 

وێنە گەورەکە: دوابەدوای هێرشە ئەلیکترۆنییەکەی ڕۆژی سێشەممە 17-9-2024، کە کرایە سەر ئامێرە "پەیجەر"ـەکانی دەست ئەندامانی حیزبوڵڵا لە لوبنان، ئەمڕۆ جارێکی دیکە دەیان تەقینەوە لە ناوچە جیاجیاکانی وڵاتەکە ڕوویاندا.

 

چی ڕوویدا: ئەمڕۆ چوارشەممە هاوکات لەگەڵ ڕێوڕەسمی ناشتنی ئەندامە کوژراوەکانی حیزبوڵڵا دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە چەند ناوچەیەکی دیکەی لوبنان بیسترا.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: سەنتەری ئۆپەراسیۆنە فریاگوزارییەکانی تەندروستی گشتیی سەر بە وەزارەتی تەندروستیی لوبنان، ئاماری نوێی لەبارەی تەقینەوەکان بڵاوکردەوە و ئاماژە بە کوژرانی 14 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 450 کەس دەکات.

 

ئەمەش بزانە: ئەو ئامێرانەی ئەمڕۆ لە لوبنان تەقینەوە لە جۆری icom v82 بوون.

 

ئەمەش بزانە: دوێنێ بەهۆی تەقینەوەی ئامێرە پەیجەرەکانی دەست ئەندامانی حیزبوڵڵای لوبنان 12 کەس کوژران و زیاتر لە 2 هەزار و 800 کەسیش برینداربوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: