
منداڵێکی تازە لە دایکبوو - ئاژانسی ئەنادۆڵ
ئاڤا نیوز
زیاتر لە یەک ساڵ و نیوە زیادکردنی ناوی منداڵ لە فۆڕمی خۆراک ڕاگیراوە، بۆ زیادکردنی ناوی منداڵ و کردنەوەی رێکارەکان دەبێت بەغدا ڕەزامەندی بدات.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی بازرگانی عێراق زیاتر لە یەک ساڵ و نیوە تۆمارکردنی ناوی تازەی لە دایکبووانی ڕاگرتووە، بە بیانوی ئەوەی سیستمی زیادکردنی ناوی لە دایکبووان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1996، لە ئێستادا کاری لەسەر دەکرێ و نوێدەکرێتەوە و سیستمەکە دەکرێتە ئەلیکترۆنی، بۆیە ناوی ئەو منداڵانەی تازە لە دایک دەبن لە فۆرمی خۆراک زیاد ناکرێت.
لێدوانی فەرمی: سیامەند قادر نانەكەلی، بەڕێوەبەری ڕێكخستنی پسووڵەی خۆراكی هەولێر، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: نەک تەنیا لە هەرێمی کوردستان، بەڵکو ماوەی یەک ساڵ و نیوە لە تەواوی عێراق زیاکردنی ناوی منداڵان لە فۆرمی خۆراک ڕاگیراوە.
زانیاریی زیاتر: ئاماژەی بەوەشدا: بڕیارە فۆڕمی خۆراک بکرێتە ئەلیکترۆنی، بە شێوەیەک سیستم بکرێت، ئەو کاتە هاووڵاتیان دەتوانن لە ماڵەوە لە ڕێگەی بەڵگەنامەکانەوە ناوی منداڵ زیاد بکەن یان ناوی مردوو بسڕنەوە.
زانیاریی بە دەستهاتوو: زیاتر لە 5 ملیۆن هاونیشتمانی لە هەرێمی کوردستان مانگانە بەشەخۆراک وەردەگرن، بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ تۆمارنەکردنی ناوی منداڵانی تازە لە دایکبوو بۆ فۆڕمی خۆراک بەردەوام بێت، منداڵیش کە ناوی تۆمار دەکرێت، تا یەک ساڵی تەمەنی تەواو نەکات هیچ بەشە خۆراکی پێنادرێت، دوای ئەوە وەک کەسێکی گەورە مافی دەبێت لە وەرگرتنی بەشە خۆراکی مانگانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حەماس پەیامێک ئاڕاستەی هەموو جیهان دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تا دێت ژمارەی قوربانییانی بوومەلەرزەی میانمار بەرزدەبێتەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خەزعەلی هەوڵی پەلکێشکردنی عێراق بۆ شەڕی ناوچەکە ئاشکرا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
هاووڵاتیانی کەرکووک ئامادەکاری بۆ جەژنی ڕەمەزان دەکەن
29 ئازار
ڕۆژانی جەژن لە ڕێگا گەشتیارییەکان هاتووچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل قەدەغە دەکرێت
28 ئازار
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دژی تۆمەتبارکردنی هەولێر ئەپیکۆر ڕوونکردنەوە دەدات
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: بژاردەی هەمیشەییمان ئاشتییە
- کوردستان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزگاری هەولێر: شەو و ڕۆژ بازگەکان بۆ گرووپە گەشتیارییەکان کراوە دەبن
- کوردستان
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد