پزیشکیان: تاوانکارییەکانی ئیسرائیل لەبەر یەکنەگرتوویی جیهانی ئیسلامییە

شەیری بکە لە:
پزیشکیان: تاوانکارییەکانی ئیسرائیل لەبەر یەکنەگرتوویی جیهانی ئیسلامییە

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆنفڕانسێکت ڕۆژنامەوانیدا

ئاڤا نیوز


سەرۆک کۆماری ئێران ڕەخنە لە نایەکگرتوویی وڵاتانی موسوڵمان دەگرێت بەوەی بووەتە دەرفەتێک تا ئیسرائیل بتوانێت تاوان ئەنجام بدات.

 

لێدوانی فەرمی: لە میانەی بەڕێوەچوونی 38ـەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی یەکگرتوویی ئیسلامی، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، ڕایگەیاند "ئیسرائیلییەکان موسوڵمانانی گەنج و پیر و ژن و منداڵ دەکوژن، قوتابخانە و نەخۆشخانەکان بۆردومان دەکەن و دەوێرن ئەم کارانە ئەنجام بدەن لەبەرئەوەی ئێمە لەگەڵ یەک نین و زمان و تێڕوانینی هاوبەشی یەکگرتوویی ئیسلامیمان نییە".

 

زانیاریی زیاتر: پزیشکیان هەروەها هەڵوێستی وڵاتەکەی بۆ وەستان لە تەنیشت گەل و حکومەتی لوبنان دووپات کردەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆنفڕانسەکە لە ژێر درووشمی "هاوکارییە ئیسلامییەکان و دەستگەیشتن بە بەها هاوبەشەکان لەگەڵ جەختکردنە سەر پرسی فەلەستین" لە تاران و بە ئامادەبوونی 78 کەسایەتیی ئاییینی و کولتووریی جیهان لە 30 دەوڵەتی جیاواز، بەڕێوە چوو. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: