ئیسرائیل لوبنان بۆردوومان دەکات و حیزبوڵڵا وەڵام دەداتەوە

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل لوبنان بۆردوومان دەکات و حیزبوڵڵا وەڵام دەداتەوە

بۆردوومانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان، وێنە: CNN

ئاڤا نیوز

 

ئیسرائیل بۆ جاری دووەم بۆردوومانی بەرفراوانی بۆسەر باشووری لوبنان دەستپێکردووە و لەبەرامبەردا حیزبوڵڵا وەڵامی ئەو هێرشانە دەداتەوە.

 

وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی بۆ دوو ڕۆژی لەسەر یەک هێرشی ئەلیکترۆنی کرایە سەر ئەندامانی حیزبوڵڵای لوبنان و بەهۆیەوە دەیان کوژرا و هەزاران برینداری لێکەوتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئیسرائیل و حیزبوڵڵا هێرشە ئاسمانییەکانیان دژی یەک دەستپێکردووە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئیسرائیل باشووری لوبنانی بۆردوومان کرد، کەمێک پێش ئێستاش جارێکی دیکە 70 پێگەی دیکەی لە لوبنان بۆردوومانکرد، لە بەرامبەردا حیزبوڵڵا بە مووشەک وەڵامی ئیسرائیل دەداتەوە و ناوچەی موتەڵە لە باکووری ئیسرائیل دەکاتە ئامانج.

 

لە لایەکی دیکەوە: بەپێی ڕۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیلی، بەهۆی هێرشەکانی ئەمشەوەوە ناوچەی موتەڵە لە ئیسرائیل گەورەترین زیانی بەرکەوتووە لە سەرەتای جەنگەوە تاوەکو ئێستا.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: