ئیسرائیل: ئێران ویستوویەتی نەتانیاهۆ و گالانت تیرۆر بکات

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل: ئێران ویستوویەتی نەتانیاهۆ و گالانت تیرۆر بکات

ئەو هاووڵاتییەی ویستوویەتی بەرپرسانی ئیسرائیل تیرۆر بکات

ئاڤا نیوز

 

پۆلیسی ئیسرائیل هاووڵاتییەکی ئیسرائیلییان بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ تیرۆرکردنی چەند بەرپرسێکی باڵای ئەو وڵاتە دەستگیر کرد.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: پۆلیس و دامەزراوەی هەواڵگریی "شین بێت"ـی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند: "هاووڵاتییەکی ئیسرائیلی لەلایەن هەواڵگریی ئێرانەوە بەکرێ گیرابوو بۆ کوشتنی کەسایەتییە دیارەکانی ئیسرائیل. ئەو دوو جار بە قاچاخ چووەتە ئێران و پارەی بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکەی وەرگرتووە."

 

زانیاریی زیاتر: لە ناو ئەو کەسانەدا کە پلانی کوشتنیان دانرابوو بریتی بوون لە بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیران و یۆئاڤ گالانت، وەزیری بەرگریی و ڕۆنێن باڕ، بەرپرسی شین بێت هەبوون. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاووڵاتییە ئیسرائیلییەکە جوو بووە و کاری بازرگانیی کردووە و ماوەیەکی زۆریش لە تورکیا ژیاوە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: