هەواڵی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی گەشتوگوزاریی هەولێر ڕایگەیاند، هەموو ئامادەکارییەک بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران کراوە.
بۆچی گرنگە: هاتنی گەشتیاران بۆ هەرێمی کوردستان جگە لە لایەنە ئابوورییەکەی، لەڕووە ئەمنییەکەشەوە دەرخەری ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان بە شوێنێکی ئارام دادەنرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 16-6-2024 وەک یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاری کراوە.
لێدوانی فەرمی: نەریمان فازڵ، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر گوتی: جەژنی قوربان لە وەرزی گەشتکردن و پشوودایە، ئێمە لە جەژنی ڕەمەزاندا 69 هەزار گەشتیارمان هەبوو، بەڵام چاوەڕێ دەکەین بۆ جەژنی قوربان دوو هێندەی ئەو ژمارەیە گەشتیار سەردانی پارێزگای هەولێر بکەن.
زانیاریی زیاتر: هەموو ئامادەکارییەک لە بازگەکان و دەروازە سنوورییەکان و ناو شار و شوێنە گەشتیارییەکان، بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران کراوە، داوایان لێ دەکەین لە ناوچە ئاوییەکان خۆیان بەدوور بگرن.
ئەوەش بزانە: پارێزگای هەولێر خاوەنی چەندین شوێنی گەشتیارییە کە ساڵانە هەزاران گەشتیار ڕووی لێ دەکەن، بەنموونە ناوچە گەشتیارییەکانی شەقڵاوە، ڕواندز و چۆمان.
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لە شوشتنی قژ لە ئارایشتگەکان دەدرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ دانانێت بە بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی كارەبا: لە ڕۆژانی پشووی سەرژمێری 22 كاتژمێر كارەبا دراوە
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
شوێن و نرخی ئەو زەوییانەی لە کۆمەڵێک قەزا دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکان درێژکرایەوە