نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمەتەکەی حوسییەکان لەسەر "سیخوڕی" ڕەت دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمەتەکەی حوسییەکان لەسەر "سیخوڕی" ڕەت دەکاتەوە

ژمارەیەک چەکداری حوسی. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە حووسییەکان دەکات، بە بێ مەرج کارمەندەکانیان ئازاد بکەن و ڕەتی دەکاتەوە ئەوان "سیخوڕ" بن.

 

لێدوانی فەرمی: ڤۆڵکەر تورک، کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، داوای لە حووسییەکان لە یەمەن کرد کە "دەستبەجێ و بەبێ مەرج" فەرمانبەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان و کارمەندانی دیکەی فریاگوزاری ئازاد بکەن، ئەو تۆمەتانەی ڕەت کردەوە کە باس لەوە دەکەن بەشێکن لە تۆڕێکی سیخوڕی.

 

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: حووسییەکان ڕایانگەیاند، ئەو کەسانەی کە هەفتەی ڕابردوو دەستگیریان کردوون، بەشێکن لە تۆڕێکی سیخوڕی ئەمریکی - ئیسرائیلی و ئاماژەیان بەوەش کردووە، خۆپێشاندەران "لەژێر پەردەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان" کاریان کردووە.

 

پێدراوە ڕاستەکان: 13 کارمەندی نەتەوە یەکگرتووەکان لەلایەن حووسییەکان دەستبەسەرن، شەشیان سەر بە کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤن.

 

باکگراوند: کۆمیسیۆنەکە لە ساڵی 2012 لە یەمەن کار دەکات بۆ بەرەوپێشبردن و پاراستنی مافەکانی هەموو خەڵکی یەمەن.

شەیری بکە لە: