بەرنامەی بەستنەوەی بیرەکان بە مۆلیدە ئەهلییەکانەوە جێبەجێ دەکرێت

شەیری بکە لە:
بەرنامەی بەستنەوەی بیرەکان بە مۆلیدە ئەهلییەکانەوە جێبەجێ دەکرێت

پرۆژەی ئاوی ئیفراز سێ لە هەولێر- وێنە: KRG

ئاڤا نیوز 


بەڕێوەبەریی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەرنامەی بەستنەوەی بیرەکان بە مۆلیدە ئەهلییەکانەوە جێبەجێ دەکرێت.


وێنە گەورەکە: لە پارێزگای هەولێر زیاتر لە 140 گەڕەک هەیە، بەهۆی کەمی کارەبا بەشێکی زۆر لەو گەڕەکانەی کە بیریان هەیە، گرفتی کەمیی ئاویان بۆ دروست دەبێت. 


بۆچی گرنگە: بەجێبەجێکردنی بەرنامەی بەستنەوەی بیرەکان بە مۆلیدە ئەهلییەکانەوە، کێشەی کەمی ئاو لەو گەڕەکانەی کە ئاویان لەسەر بیرە چارەسەر دەبێت.


لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا نیوزی گوت: بەرنامەی بەستنەوەی بیرەکان بە مۆلیدە ئەهلییەکان لە 2020 ەوە هەیە، بەڵام بەهۆی نەبوونی کارەبا ئێستا زیاتر لەو شوێنانەی هێڵی ئیفرازیان نییە کاری لەسەر دەکرێت، بەتایبەت دارەتوو، شاوەیس، بنەسڵاوە و هەندێک گەرەکی ناو شار.


زانیاریی زیاتر: لە پارێزگای هەولێر هەزار و 400 بیر هەیە، تا ئێستا 250 بیر بە کارەبای مۆلیدەکانەوە بەستراون، بەشێک لە بیرەکانیش کارەبای بەردەوامیان هەیە، ئێستا کار لەسەر ئەوانە دەکرێت كە ماون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: