دکتۆر دونیا عادل
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، تا ئێستا د.دونیا عادل لە "معەسکەر سەلام" دەستبەسەرە، بەڵام بە كەفالەت ئازاد دەكرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: د.دونیا عادل كە هاوكات ڕاگەیاندنكارە پزیشكێكی چالاكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، ڕۆژی 9-6-2024، بە پێی ماددەی 229 لە لایەن پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیرکرا.
لێدوانی فەرمی: سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، بە ئاڤا نیوزی گوت: "تا ئێستا د.دونیا عادل بە بڕیاری دادوەر لە بەندیخانەی ژنان لە "مەعەسکەر سەلام" بەند کراوە، سبەی 11-6-2024 دادوەر بە کەفالەت ئازادی دەکات".
زانیاریی زیاتر:" د.دونیا عادل سکاڵایەکی لەسەربووە و بۆ ئیفادە سەردانی بنکەی پۆلیسی کردووە، لەگەڵ پۆلیسەکانی بنکەکە دەمەقاڵییان بووە، بەوهۆیەوە سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە و دوو ڕۆژە بەند کراوە". گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی وا دەڵێت.
باكگراوند: د.دونیا عادل پزیشکی ددانە و ماوەی چەند ساڵێکە لە بواری ڕاگەیاندن کار دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لە شوشتنی قژ لە ئارایشتگەکان دەدرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ دانانێت بە بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی كارەبا: لە ڕۆژانی پشووی سەرژمێری 22 كاتژمێر كارەبا دراوە
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
شوێن و نرخی ئەو زەوییانەی لە کۆمەڵێک قەزا دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکان درێژکرایەوە