
وێنەی ژێردەریاییەکی ئەتۆمی ڕووسیا - گێتی
ئاڤا نیوز
ژێردەریاییەکی ڕووسیا کە بە وزەی ئەتۆم کار دەکات لە ماوەی ڕۆژانی 12 تاوەکو 16ـی حوزەیران، لە کەناراوەکانی کوبا جێگیر دەبێت.
وێنە گەورەکە: ژێردەریایی 'کازان' لەگەڵ سێ کەشتیی دیکەی ڕووسیا دەگەنە کەناراوەکانی هاڤانای پایتەختی کوبا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی هێزە چەکدارە شۆڕشگێڕەکانی کوبا ڕایگەیاند: "هیچ یەک لە کەشتییەکان چەکی ئەتۆمییان پێ نییە، بۆیە وەستانیان لە وڵاتەکەمان نابێتە نیشانەی هەڕەشە بۆ ناوچەکە".
بۆچی گرنگە: جێگیرکردنی ژێردەریایی ڕووسیا لەو وڵاتانەی کە لە ئەمریکا نزیکن، هەنگاوێکی ئاسایی نییە؛ بە تایبەت کە بە هۆی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرایناوە پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا گرژیی زۆریان تێکەوتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵی 1962، لە میانەی جەنگی سارددا، یەکێتیی سۆڤییەت چەند پێگەیەکی مووشەکە ئەتۆمییەکانی لە دوورگەیەکی کوبا جێگیر کرد کە بووە هۆی سەرهەڵدانی قەیرانێکی گەورە لە نێوان ئەمریکا و یەکێتیی سۆڤیەت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
عێراق بانگهێشتنامە ئاڕاستەی سەرۆک و پادشای وڵاتانی عەرەبی دەکات
- بزنس
- 28 خولەک لەمەوپێش
نرخی کڕینەوەی گەنم لە جووتیاران دیاری دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئێران: نزیکین لە ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی ڕووسیا لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا ئاگربەستی ڕاگەیاند
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤلادیمێر پووتین بڕیار لە چارەنووسی بەشار ئەسەد دەدات