ئەڵمانیا پەنابەرە ئەفغانییەکان دیپۆرت دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
ئەڵمانیا پەنابەرە ئەفغانییەکان دیپۆرت دەکاتەوە

بەرلین. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

ئەڵمانیا دەیەوێت ئەو پەنابەرە ئەفغانییانەی لە وڵاتەکەی دەژین، دیپۆرتی وڵاتەکەی خۆیان بکاتەوە، لەبەر ئەوەی وەک مەترسییەک بۆ سەر ئەڵمانیا دەیانبینێت.

 

وێنە گەورەکە: ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت، پیاوێکی ئەفغانی بە چەقۆ هێرشی کردە سەر خەڵک، پۆلیسێکی کوشت و پێنج هاووڵاتی دیکەشی بریندار کرد.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نانسی وایسەر، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، بەرپرسان بەوردی بیر لەوە دەکەنەوە لە ماوەی چەند مانگێکدا پەنابەرانی ئەفغانی دیپۆرت بکەنەوە.

 

زانیاریی زیاتر: ئەم بڕیارە جگە لە ئەفغانییەکان، هاووڵاتییە سوورییەکانیش دەگرێتەوە کە دەبنە مەترسی بۆ سەر ئەڵمانیا.

شەیری بکە لە: