بایدن لە ماوەی هەفتەیەک دوو جار لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا کۆدەبێتەوە

شەیری بکە لە:
بایدن لە ماوەی هەفتەیەک دوو جار لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا کۆدەبێتەوە

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

 

ئەم هەفتەیە سەرۆکی ئەمریکا لە فەرەنسا لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی شەڕی ئەو وڵاتە و ڕووسیا دەکەن.

 

وێنە گەورەکە: بڕیارە بایدن هەفتەی داهاتوو بەشداری لە کۆبوونەوەی G7 لە ئیتاڵیا بکات، کە بۆ تاوتوێکردنی شەڕی ئۆکراینا و ڕووسیا بەرێوەدەچێت، لەوێش جارێکی دیکە لەگەڵ زێلێنسکی کۆدەبێتەوە.

 

راگەیێنراوی فەرمی: جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا ڕایگەیاند، سەرۆک بایدن دوو کۆبوونەوەی گرنگی لەگەڵ زێلێنسکی دەبێت، بۆ ئەوەی باس لە دۆخی وڵاتەکە بکەن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم لێدوانەی کۆشکی سپی دوای ئەوە دێت، بایدن ڕووبەڕووی ڕەخنە بووەوە بەهۆی ئەوەی ڕایگەیاندبوو، لووتکەی ئاشتی ئۆکرانیا جێدەهێڵێت بۆ ئەوەی بەشداری لە کۆکردنەوەی پارەی هەڵبژاردنەکان بکات.

 

لەلایەکی دیکەوە: ڤۆلۆدمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاندووە، بەشدارینەکردنی بایدن لە لووتکەکە، سەرۆکی ڕووسیا بەرەوپێش دەبات.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ