ئاژانسی وزەی ئەتۆم: ئێران یۆرانیۆمی زیاتر دەپیتێنێت

شەیری بکە لە:
ئاژانسی وزەی ئەتۆم: ئێران یۆرانیۆمی زیاتر دەپیتێنێت

وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، ڕەخنە لە ئاستی هاوکارییەکانی ئێران لەگەڵ ئاژانسەکە دەگرێت و هۆشدارییش دەدات لەوەی کە یەدەکی یۆرانیۆمی پیتێنراو کە تا پلەی 60٪ پیتێنراوە لە زیادبووندایە.

 

لێدوانی فەرمی: ڕافائێل گرووسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ئاژانسەکە ڕایگەیاند "هیچ بەرەوپێشچوونێک لە چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکان بەدەست نەهاتووە".

 

زانیاریی زیاتر: ئاژانس زانیویەتی کە دوو وێستگەی دیکە لە ئێران هەن کە یۆرانیۆمیان تێدا دەپیتێنرێت و پێشتر بە ئاژانس ڕانەگەیێنراون. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاژانسی وزەی ئەتۆمی لە لێدوانەکانی ئەم دواییەی بەرپرسانی باڵا نیگەرانە کە باسیان لە توانای ئێران بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی کردووە.

شەیری بکە لە: