ماکرۆن بۆ ڕاگرتنی شەڕی غەززە بە عەرەبی و عیبری قسە دەکات

شەیری بکە لە:
ماکرۆن بۆ ڕاگرتنی شەڕی غەززە بە عەرەبی و عیبری قسە دەکات

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا

ئاڤا نیوز

 


ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ڕۆژی شەممە دوو پۆستی بە زمانی عەرەبی و عیبری لەسەر پلاتفۆرمی ئێكس كردووە و داوا دەکات، کۆتایی بەشەڕی کەرتی غەززە بێت.

 

وێنە گەورەكە: فەرەنسا لە هەوڵدایە بۆ چارەسەری كێشەكانی كەرتی غەززە، ئیمانوێڵ ماكڕۆن سەرۆکی فەرەنسا چەندین جار داوای لە ئیسرائیل كردووە هێرشەكانی بۆ سەر کەرتەکە ڕابگرێت، داواشی لە حەماس كردووە دیلەكانی ئیسرائیل ئازاد بكات، لەدواین داواكارییدا بە عیبری و بە عەرەبی نووسیویەتی "داوای ڕاگرتنی شەڕەكە دەكەم".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیمانوێل ماکرۆن پشتیوانی خۆی بۆ پێشنیازەکەی ئەمریکا دووپاتکردەوە کە لە بارەی ڕاگرتنی شەڕ لە کەرتی غەززە کردبووی.

شەیری بکە لە: