بلینکن بۆ " ئاگربەستی غەززە"پەیوەندی بە تورکیا و ئوردن و سعودیە دەکات

شەیری بکە لە:
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا

ئاڤا نیوز


ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، داوا لە وەزیرانی درەوەی تورکیا و ئوردن و سعودیە دەکات، حەماس ڕازی بکەن بە "پێشنیازە نوێیەکەی ئیسرائیل".

 

وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی ئیسرائیل پێشنیازێکی نوێی بۆ ئاگربەست پێشکەش بە حەماس کرد، ئەمریکا داوا لە وڵاتانی ناوبژیوانی نزیک لە حەماس دەکات، پەستان بخەنە سەر حەماس تاوەکو بەو پێشنیازە ڕازی بێت. 

 

پێدراوە ڕاستەکان: ئەمریکا ئەم پێشنیازە لە بەرژەوەندیی ئیسرائیل و فەلەستین، خەڵکی غەززە دەبینێت.

 

لێدوانی فەرمی: ماتیۆ میلەر، گوتەبێژی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتی: ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری درەوەی ئەمریکا پەیوەندی بە وەزیرانی درەوەی ئەو سێ وڵاتە کردووە، بۆ ئەوەی حەماس بەو پێشنیازە ڕازی بێت بەبێ ئەوەی لەوە زیاتر دوای بخات.

شەیری بکە لە: